«اللهُمَّ اقْسِمْ لَنَا مِنْ خَشْيَتِكَ مَا تَحُولُ بَيْنَنَا وَبَيْنَ مَعَاصِيكَ، وَمَنْ طَاعَتِكَ مَا تُبَلِّغُنَا بِهِ جَنَّتَكَ، وَمَنَ الْيَقِينِ مَا تُهَوِّنُ عَلَيْنَا مَصَائِبَ الدُّنْيَا، اللهُمَّ أَمْتِعْنَا بِأَسْمَاعِنَا، وَأَبْصَارِنَا، وَقُوَّتِنَا مَا أَحْيَيْتَنَا، وَاجْعَلْهُ الْوَارِثَ مِنَّا، وَاجْعَلْ ثَأْرَنَا عَلَى مَنْ ظَلَمْنَا، وَانْصُرْنَا عَلَى مَنْ عَادَانَا، وَلَا تَجْعَلْ مُصِيبَتَنَا فِي دِينِنَا، وَلَا تَجْعَلِ الدُّنْيَا أَكْثَرَ هَمِّنَا، وَلَا مَبْلَغَ عِلْمِنَا، وَلَا تُسَلِّطْ عَلَيْنَا مَنْ لَا يَرْحَمُنَا»
«په‌روه‌ردگارا له ترس و خه‌وفی خۆت ئه‌وه‌نده بکه‌یته به‌هره‌مان که ببێته به‌ربه‌ستی نێوان ئێمه و نافه‌رمانی تۆ، ئه‌وه‌نده‌ش ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌ری خۆتمان پێ ببه‌خشه که بمانگه‌یێنێته به‌هه‌شته‌که‌ت، ئه‌وه‌نده‌ش دڵنیایی و بڕوای جێگیر که کاره‌ساته‌کانی دنیامان له لا ئاسان بکات. په‌روه‌ردگارا تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ژین له رێگه‌ی گوێچکه‌کان و چاوه‌کان و هێزمانه‌وه که‌ڵک و سوودمان پێبگه‌یێنه و هه‌موویمان تا کاتی مردن بۆ بپارێزه، په‌روه‌ردگارا ته‌نها ئه‌و که‌سه گیرۆده‌ی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌مان بکه که سته‌می لێ کردووین و سه‌رمانخه به سه‌ر ئه‌و که‌سه‌دا دوژمنایه‌تی کردووین، خوایه گیان کاره‌ساتمان نه‌خه‌یته دینه‌که‌مانه‌وه‌و دنیا نه‌که‌یته گه‌وره‌ترین نیگه‌رانی و خه‌فه‌تمان و کۆتایی زانستمان (واته هه‌موو زانستمان به کاروباری دنیا بێت) و که‌سێکیش به سه‌رمانا زاڵ مه‌که که به‌زه‌یی پێمان‌دا نایێته‌وه».