«وَجَّهْتُ وَجْهِيَ لِلَّذِي فَطَرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ حَنِيفًا، وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ، إِنَّ صَلَاتِي، وَنُسُكِي، وَمَحْيَايَ، وَمَمَاتِي لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا شَرِيكَ لَهُ، وَبِذَلِكَ أُمِرْتُ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ، اللهُمَّ أَنْتَ الْمَلِكُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، أَنْتَ رَبِّي، وَأَنَا عَبْدُكَ، ظَلَمْتُ نَفْسِي، وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِي، فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي جَمِيعًا، إِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ، وَاهْدِنِي لِأَحْسَنِ الْأَخْلَاقِ لَا يَهْدِي لِأَحْسَنِهَا إِلَّا أَنْتَ، وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا لَا يَصْرِفُ عَنِّي سَيِّئَهَا إِلَّا أَنْتَ، لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ، وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ، أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ»
{وهو من أدعية استفتاح الصلاة، خاصة في صلاة قيام الليل}
«وا من رووی خۆم کرده که‌سێک که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه، جگه له‌و روو له که‌سی تر ناکه‌م و من له هاوبه‌شخوازان نیم. به‌ڕاستی نوێژ و په‌رستنه‌کان (حه‌ج و قوربانی و ...) و ژیان و مردنی من ته‌نها بۆ خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیانه، ئه‌و زاته هیچ هاوه‌ڵ و هاوبه‌شێکی نیه‌و من به‌مه فه‌رمان دراوم و من له جومله‌ی موسوڵمانانم. په‌روه‌ردگارا تۆ پادشا و خاوه‌نی جیهانی، هیچ په‌رستراوێک غه‌یری زاتی تۆ حه‌ق نیه. تۆ په‌روه‌ردگاری منی و من به‌نده‌ی تۆم، سته‌مم له نه‌فسی خۆم کرد و وا دان به تاوانباریمدا ده‌نێم، له هه‌موو تاوانه‌کانم خۆش به چونکه هیچ که‌س له تاوانه‌کان خۆش نابێت زاتی به‌رزی تۆ نه‌بێت. په‌روه‌ردگارا من بۆ لای چاکترین ره‌وشت و ئاکار رێنمایی که چونکه غه‌یری تۆ که‌س به‌ره‌و چاکترین ره‌وشت و ئاکار رێنمایی ناکات. ره‌وشته خراپه‌کانیشم لێ دوور بخه‌وه چونکه غه‌یری تۆ که‌س ره‌وشتی خراپ له من دوور ناخاته‌وه، من ملکه‌چی فه‌رمانی تۆم و له خزمه‌تتدام، هه‌موو چاکه‌و خێرێک له ده‌ستی تۆ دایه‌و هیچ خراپه‌یه‌ک له لایه‌ن تۆوه نیه، من به هێز و ده‌سه‌ڵاتی تۆ به‌دیهاتووم و بۆ لای تۆیش ده‌گه‌ڕێمه‌وه، پیرۆزی و گه‌وره‌یی و به‌رزی هه‌ر شیاوی تۆیه، داوای لێخۆش‌بوونت لێده‌که‌م و بۆ لای تۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه».
ئه‌مه له دوعاکانی ده‌سپێکی نوێژه به‌تایبه‌ت شه‌ونوێژ.