٥
پێنجه‌م- پێویسته خواردن و خواردنه‌وه‌ی دوعاگۆ له سامان و ده‌سکه‌وتی حه‌رام نه‌بێت، چونکه ئه‌مه له به‌ربه‌سته‌کانی گیرۆده‌یی دوعایه؛ به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوهوڕه‌یڕه که پێغه‌مبه‌ری خوا - صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – فه‌رمووی: «کابرا گه‌شت و سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژی ده‌بێت له کاتێکدا پرچی په‌خش و په‌رێشانه‌و ره‌نگی گۆڕاوه‌و پۆشاکی تۆزاوییه، ده‌سته‌کانی به‌ره‌و ئاسمان درێژ ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا، په‌روه‌ردگارا! له کاتێکدا خۆراک و خواردنه‌وه‌و پۆشاكی حه‌رامه‌و به حه‌رام تێر‌و تۆخ بووه، ده‌ی ئه‌مه چۆن دوعاکه‌ی وه‌رده‌گیرێت؟».