چواره‌م- په‌روه‌ردگار به ته‌وبه‌ی تۆ‌و روو کردنه‌وه‌ت له‌و زاته خۆشحاڵ ده‌بێت هه‌رچه‌نده به هۆی تاوانه‌کانیشته‌وه لێی دوور بیت. بۆیه ئاممان نه‌کات ئه‌و خه‌یاڵه بێته دڵته‌وه که وه‌رگیرانی دوعاکه‌ت به دوور بزانیت یان له ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی خوا بێهیوا بیت، به‌ڵکو به‌رده‌وام بزانه‌و له دڵ و مێشکت‌دا بێت که خوا به ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ت خۆشحاڵ ده‌بێت. با ئه‌م دوو فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگارت به‌رده‌وام له دڵدا بێت: «إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا» (الزمر :٥٣)؛« بێگومان خوا له‌هه‌موو تاوان و هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت» و «وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِ» (البقرة :١٨٦)؛ « (ئه‌ی موحه‌ممه‌د - صلی الله علیه وسلم-) ئه‌گه‌ر به‌نده‌كانم پرسیارت لێبكه‌ن ده‌رباره‌م، ئه‌وه با بزانن من نزیكم لێیانه‌وه، به هاناو هاواری دوعاگۆیانه‌وه ده‌چم هه‌ر كاتێک لێم بپاڕێنه‌وه‌و نزا بكه‌ن».
٤