۱

ئه‌ی موسوڵمان تۆ هه‌ژارو ئاتاجی به په‌روه‌ردگارت و ده‌وڵه‌مه‌ندیت ته‌نها به یارمه‌تی و هێزی ئه‌وه. کۆمه‌ڵه دوعایه‌کی گێڕراوه له قورئان و سوننه‌ت دێته به‌رده‌ستت، بۆیه به دڵ خۆت ئاماده بکه بۆی. ئه‌مانه دوعایه‌کن هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کیان له خۆدا هه‌ڵگرتووه. هه‌رچه‌نده‌یان لێده‌توانی له‌به‌ر که‌، چونکه زۆر جار ته‌نها دوعایه‌ک ئاوات و مه‌به‌سته‌که‌ت دێنێته دی. ئه‌مانه دوعایه‌کن وته‌و وشه‌یان که‌مه به‌ڵام واتاکه‌یان زۆر فراوان و به‌ربڵاوه. له‌گه‌ڵ ئه‌م دوعانه‌دا هیچ شتێکت پێویست نیه ئاگاداری و حازر بوونی دڵت و فه‌رمانبه‌ری په‌روه‌ردگارت نه‌بێت.

1/1