۳

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ ١ اللَّهُ الصَّمَدُ ٢ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ٣ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ ٤﴾
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ ١ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ ٢ وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ٣ وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ٤ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥﴾
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ ١ مَلِكِ النَّاسِ ٢ إِلَهِ النَّاسِ ٣ مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ٤ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ ٥ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ٦﴾

قراءة سورة الإخلاص والمعوذتين ثم النفث باليدين ومسح موضع الألم ويفعل ذلك ۳ مرات

‌ خوێندنی سووره‌تی ئیخلاس و فه‌له‌ق و ناس پاشان فوو کردن به ناو ده‌ستداو هێنانی به سه‌ر شوێنی ئێش و ئازاردا. ٣ جار ئه‌مه بکات.

«به ناوی خوای زۆر به‌خشنده و میهره‌بان. بڵێ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که ناوی « اللّه»‍یه بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه. خوای ده‌سه‌ڵاتدار و مه‌زن که پێویستی به که‌س نیه به‌ڵام هه‌مووان پێویستیان به‌و هه‌یه. که‌سی لێ نه‌بووه‌و خۆیشی له که‌س نه‌بووه. هه‌رگیز که‌سێک نه‌بووه هاوشان و هاوپله‌ی بێت و هه‌رگیزیش نابێت».

«به ناوی خوای زۆر به‌خشنده و میهره‌بان. بڵێ په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری سپێده ( و هه‌موو کاتێکی تر). له خراپه‌ی هه‌رچی به‌دیهێناوه. له خراپه‌ی شه‌و له‌و کاته‌دا که دێت و رووناکی له دنیادا نامێنێت. له خراپه‌ی جادووگه‌ران و سیحربازان که فوو ده‌که‌ن به گرێداو جادوو ده‌که‌ن. له خراپه‌ی به‌غێڵانیش له‌و کاته‌دا که به‌غێڵی ده‌به‌ن».

«به ناوی خوای زۆر به‌خشنده و میهره‌بان. بڵێ په‌نا ده‌به‌م به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی. پادشا و گه‌وره‌ی خه‌ڵکی. په‌رستراوی راسته‌قینه‌و به‌حه‌قی خه‌ڵکی. له خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه ده‌خاته دڵه‌کانه‌وه و فرێده‌ری خه‌ته‌ره‌و وه‌سوه‌سه‌یه بۆ ناو دڵه‌کان. ئه‌و که‌سه‌ی خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه ده‌خاته سنگی خه‌ڵکیه‌وه. جا خه‌ڵکه‌که جنۆکه بن یان مرۆڤ (یان ئه‌وه‌ی وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌دات جنۆکه‌ بێت یان مرۆڤ)».

0/3

3/12