هه‌ندێ مه‌رج و ئاگاداری هه‌ن پێویسته له روقیهدا ره‌چاو بکرێن که بریتین له:
1- روقیه له قورئان و سوننه‌تی سه‌حیحه‌وه وه‌رگیرابێت، له شیرک و بیدعه‌و شتی حهرامیشهوه دوور بێت جا له شێوازه‌که‌یدا یان له وشه‌و رستهکانیدا.
2- موسوڵمان با دڵ و گیانی به په‌روه‌ردگاره‌وه په‌یوه‌ست بێت و پشتی پێ ببه‌ستێت و بیشزانێت روقیه ته‌نها هۆو سهبهبهو خۆی هیچ کاریگه‌رییێکی نیه مه‌گه‌ر به ویست و خواستی په‌روه‌ردگار.
٣- بۆ ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه روقیه نه‌خوێنێت به‌ڵکو پێویسته بڕوای به کاریگه‌رییه‌که‌ی هه‌بێت، که‌واته ده‌بێ ئه‌وی روقیهکه ده‌خوێنێت و ئه‌وی له سه‌ری ده‌خوێندرێت بڕوایان به کاریگه‌ری روقیه‌و چاکبوونه‌وه به بۆنه‌یه‌وه هه‌بێت.
٤- هه‌موو ئایه‌ته‌کانی قورئان شیفابهخشن وه‌کوو خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاء وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ» (الإسرا‌ء: 82)؛ «ئێمه له قورئان ئایه‌تانێک داده‌به‌زێنین که مایه‌و هۆی چاکبوونه‌وه‌و ره‌حمه‌ته بۆ ئیمانداران»، به‌ڵام روقیه خوێندن به‌و ئایه‌تانه که به‌ڵگه له سه‌ر روقیهبوونیان هه‌یه (واته له سوننه‌تدا روون کراوه‌ته‌وه ئه‌مانه روقیهیان پێدهخوێندرێ) چاکتره.
٥- باشتر وایه نه‌خۆش خۆی روقیه‌ی خۆی بخوێنێت، ئه‌مه سوودمه‌ندتره بۆ ئه‌و و راستی زیاتریشی تێدایه له ده‌رخستنی ئاتاجی و پێویستی خۆی به په‌روه‌ردگار، چونکه حازربوونی دڵ و پاککردنه‌وه‌ی نیه‌ت کاریگه‌ری تایبه‌تی هه‌یه له روقیهدا.