٩
با دوعاکه‌ی مه‌تح و سپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌ی تێدا بێت، چونکه خوای گه‌وره پێی خۆشه به‌نده‌که‌ی به سپاس و ستایشیه‌وه خه‌ریک بێت تا له رێگای سپاس و ستایشی خواوه بیپه‌رستێت و عیبادهت بکات ئه‌گینا خوا پێویستی به عیبادهت و په‌رستنی ئه‌و نیه. له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا له فه‌رمووده‌ی ئیبنومه‌سعووده‌وه هاتووه که پێغه‌مبه‌ر - صلَّى الله عليه وسلَّم – فه‌رمووی: « وَلَا أَحَدٌ أَحَبَّ إِلَيْهِ الْمَدْحُ مِنَ اللهِ وَلِذَلِكَ مَدَحَ نَفْسَهُ»؛ «هیچ که‌سێک به‌قه‌د خوای گه‌وره مه‌تحی پێخۆش نیه بۆیه خۆیشی مه‌تحی خۆی کردووه».