٧

وشه‌کانی دوعا دووپات کاته‌وه‌و له‌سه‌ر داواکاری له خوای گه‌وره سوور بێت، له‌به‌ر فه‌رمووده‌که‌ی ئیبنوعه‌بباس -‌ره‌زای خوایان لێبێت – ده‌رباره‌ی دوعای پێغه‌مبه‌ر -‌ صلى الله عليه وسلم -‌ بۆ یاوه‌رانی له به‌دردا، ئه‌و ساته‌ی که فه‌رمووی: « اللهُمَّ أَنْجِزْ لِي مَا وَعَدْتَنِي، اللَّهُمَّ آتِ مَا وَعَدْتَنِي»؛ « خوایه گیان ئه‌و وه‌عده‌ی پێتدام بێنه دی، خوایه گیان ئه‌و وه‌عده‌ی پێتدام پێم ببه‌خشه»، هه‌روا به‌رده‌وام بانگی له په‌روه‌ردگاری ده‌کرد تا جبه‌که‌ی له‌سه‌ر شانی داکه‌وت و ئه‌بووبه‌کریش به‌رده‌وام له خزمه‌تیا بوو و پێی ده‌وت: «ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صلى الله عليه وسلم -‌ به‌سه داواکاری و بانگ کردنی په‌روه‌ردگارت» (موسلیم: ١٧٦٣).

هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌که‌ی ئه‌بوهويه‌یڕه -‌ خوا لێی رازی بێت- که له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا - صلَّى الله عليه وسلَّم -‌ دوعای بۆ ده‌وس کرد فه‌رمووی: « اللهم اهْدِ دَوْساً وائْتِ بهم، اللهم اهْدِ دَوْساً وائت بهم»

7/10