٦
هاوار له خوای گه‌وره بکات به ناوه پیرۆزه جوانه‌کانی و به پێی دوعاکانیش ده‌سته‌به‌ندییان بکات؛ بۆیه هه‌ر کاتێک داوای رزق و رۆزی بکات بڵێت: « يا رزّاق»، هه‌ر کاتێک داوای ره‌حمه‌تی خوای کرد بڵێت: « يا رحمان يا رحيم»، هه‌ر کاتێک داوای گه‌وره‌یی و مه‌زنی کرد بڵێت: « يا عزيز»، هه‌ر کاتێک داوای لێخۆشبوونی خوای کرد بڵێت: « يا غفور»، ئه‌گه‌ر داوای شیفای کرد بڵێت: « يا شافي». هه‌روه‌ها دوعا بکات به پێی وشه‌و رسته‌یێک که شیاوی دوعاکه‌یه‌تی؛ چونکه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: «وَلِلَّهِ ٱلۡأَسۡمَاءُ ٱلۡحُسۡنَىٰ فَٱدۡعُوهُ بِهَا» (الأعراف :١٨٠)؛ « هه‌موو ناوه جوان و پیرۆزه‌کان هه‌ر بۆ خوایه ، جا (ئه‌ی ئیمانداران) به‌و ناوانه دۆعا و نزا بکه‌ن و هاناو هاوار بۆ ئه‌و زاته به‌رن».