٤

دوعا کردنه‌که‌ی به سپاس و ستایشی خوای گه‌وره‌و سڵاوات و دروود له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -‌ صلّی اللّه علیه و سلّم- ده‌ست پێبکات؛ به پێی به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌که‌ی فوزاله‌ی کوڕی عوبه‌ید یاوه‌ری پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ که فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ – ئاگای له پیاوێک بوو له نوێژه‌که‌یدا دوعا ده‌کات به‌ڵام سپاس و ستایشی بۆ خوا ده‌رنه‌بڕی و سڵاواتی له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ لێنه‌دا، پێغه‌مبه‌ر -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ فه‌رمووی: «ئه‌مه په‌له‌ی کرد»، پاشان بانگی کرد و پێی فه‌رموو: «هه‌ر کاتێک یه‌کێکتان نوێژی کرد با به به‌گه‌وره زانین و سپاس و ستایشی خواوه ده‌ست پێبکات، پاشان سڵاوات و دروود بنێرێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ پاشان هه‌ر دوعایه‌ک له دڵیدایه بیکات»

ئه‌گه‌ر به سپاس و ستایشی خواوه ده‌ست پێبکات به‌تایبه‌ت ئایه‌ته‌کانی سپاسگوزاری که له سه‌ره‌تای سووره‌ته‌کانه‌وه هاتووه‌و هه‌روه‌ها سپاس و ستایشه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ که له لاپه‌ڕه‌کانی داهاتوودا ده‌یهێنینه‌وه پاشان سڵاوات و دروود بنێرێته سه‌ر پێغه‌مبه‌ر -‌ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -‌ ئه‌وه له گیرۆده‌بوونه‌وه نزیکتره.

4/10