۳

ده‌سته‌کانی به‌رز بکاته‌وه.

به‌ڵگه‌ی ئه‌م دوو سوننه‌ته فه‌رمووده‌که‌ی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بباسه -‌ خوا لێیان رازی بێت- فه‌رمووی: «عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب -‌ خوا لێی رازی بێت-‌ بۆی گێڕامه‌وه فه‌رمووی: رۆژی جه‌نگی به‌در پێغه‌مبه‌ری خوا -‌ صلى الله عليه وسلم -‌ سه‌یری موشریکه‌کانی کرد له کاتێکدا هه‌زار نه‌فه‌ر بوون و یاوه‌رانی خۆی سێسه‌دو نۆ پیاو بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا رووی کرده قیبله پاشان ده‌سته‌کانی درێژ کرده‌وه‌و هاواری کرد له په‌روه‌ردگاری:« اللهُمَّ أَنْجِزْ لِي مَا وَعَدْتَنِي، اللَّهُمَّ آتِ مَا وَعَدْتَنِي...»؛ «خوایه گیان ئه‌و وه‌عده‌ی پێتدام بێنه دی، خوایه گیان ئه‌و وه‌عده‌ی پێتدام پێم ببه‌خشه..»

3/10