۱

له‌به‌ر فه‌رمووده‌‌که‌ی ئه‌بومووسا -‌ خوای لێ رازی بێت -‌ که له سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا هاتووه‌و چیرۆکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مامی که ئه‌بوعامره -‌ خوای لێ رازی بێت -‌. له فه‌رمووده‌که‌دا هاتووه: ئه‌بوعامر وه‌سێتی کرد بۆ ئه‌بومووسا که داوا له پێغه‌مبه‌ر -‌ صلى الله عليه وسلم -‌ بکات دوعای بۆ بکات؛ ئه‌بومووسا هه‌واڵی پێدا: پێغه‌مبه‌ر -‌ صلى الله عليه وسلم – داوای ئاوی کرد، پاشان ده‌ستنوێژی گرت، پاشان ده‌ستی به‌رز کرده‌وه‌و فه‌رمووی: « الّلهُمَّ اغْفِرْ لِعُبَيْدٍ أَبِي عَامِرٍ »؛ «خوایه گیان له عوبه‌یدی باوکی عامیر خۆش به»، ئه‌وه‌نده ده‌ستی به‌رز کرده‌وه تا سپیایی ژێرباڵیم بینی. پاشان فه‌رمووی: « اللّهُمَّ اجْعَلْهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَوْقَ كَثِيرٍ مِنْ خَلْقِكَ، أَوْ مِنَ النَّاسِ »؛ «خوایه گیان له رۆژی قیامه‌تدا پله‌و پایه‌‌یه‌کی پێببه‌خشه له سه‌رو زۆرێک له به‌نده‌کانته‌وه یان خه‌ڵکییه‌وه»

1/10