سپاس و ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری جیهانیان، سڵاوات و دروود له سه‌ر پێغه‌مبه‌ره مه‌زنه‌که‌ی و خانه‌واده‌و هه‌موو یاوه‌رانی. ئه‌مه کتێبێکی هه‌ستیارو ناسکه که چه‌ند جۆر له دوعا گشتگیره‌کانی تێدایه (سپاس و ستایشی خوای گه‌وره، دوعا قورئانییه‌کان، دوعاکانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم -، په‌نابردنه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم -، روقیه‌ی شه‌رعی و نزاکانی به‌یانیان و ئێواران) و هه‌روه‌ها ئادابی دوعا. هه‌موو هه‌وڵم داوه دوعا سه‌حیحه‌کان هه‌ڵبژێرم تا موسوڵمان هه‌وڵ بدات به‌و شێوازه دوعا بکات که له قورئان و سوننه‌تدا هاتووه له‌و دعانه‌ی که خێرێکی زۆری له خۆدا هه‌ڵگرتووه. هه‌موو دوعایه‌کم به زمانی عه‌ره‌بی نوووسیوه (ئێمه‌ش وه‌رگێڕاوه کوردییه‌که‌یمان له ته‌نیشت داناوه)، هه‌روه‌ها شێوازی ئه‌داو خوێندنه‌وه‌ی دوعاکه‌شمان روون کردۆته‌وه. له کۆتایی کتێبه‌که‌شدا ته‌سحیحی دوعاکانم هێناوه‌ته‌وه. له خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه ئه‌م کرده‌وه، خواویستانه بکاته مایه‌و هۆی رازیبوونی خۆی. سڵاوات و دروودی په‌روه‌ردگاریش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د و خانه‌واده‌و هه‌موو یاوه‌رانی بێت.
د. عه‌بدوڵڵا بن حه‌موود فه‌ریح